٢٤ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:١٨
کەڵک وەرگرتنی رە شە کوژان لە ماددە ی کیمیاوی لە سووریا

نوێنەری سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان، وتی: کەڵک وەرگرتنی گرووپە ڕەشەکوژەکان لە ماددەی شیمیایی لەو وڵاتە بەچرا سەوزی ڕۆژاوا ئەنجامی گرتووە.

بەشار جەعفەری نوێنەری سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ سێ شەممە لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە قەدەغەی پەرەپێدرانی چەکی کۆکوژ و بەتایبەت مەترسی ئەوەی کە ئەو چەکئامێرانە بکەوێتە دەست تیرۆریستان، وتی: گرووپە ڕەشەکوژەکان بەداکۆکی وڵاتانی رۆژاوایی ، لە ماددە شیمیاییەکان لە سووریادا کەڵکیان وەرگرت.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی سوری ئەلئەخبارییە، بەشار جەعفەری وتیشی: گرووپە ڕەشەکوژەکان بەپشتگری وڵاتانی ڕۆژاوایی کە ژمارێک لەوانیش ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشن لەدژ شارومەندانی سووری چەکەمەنی و ماددەی شیمیاییان بەکار هێناوە.

نوێنەری سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان پێی داگرت؛ بڕێک وڵات بەئامانجی تایبەت، یارمەتی چەکەمەنی دەکەن بە نەیارانی چەکدار و بەناو میانەڕەو لە سووریا.

لەو دواییەدا پاش پاشەکشەی تیرۆریستانی داعش لە هەندێ ناوچەی حەڵەب لەباکووری سووریا، داعش بۆ پێش گرتن بە پێشڕەویی سوپای سووریا لەچەند ناوچەدا، لە گازی شیمیایی کەڵکی وەرگرت کە زیاتر لە بیست کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

گرووپی ڕەشەکوژی داعش ناوچە جیاجیاکانی شاری مارع هەڵکەوتوو لە باوکوری پاریزگای حەڵەبی بەگولـلەهاوەنی ئاخێندراو بە گازی ژەهراویی خەردەل ، داوەتە بەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆری لیژنەیەکی پزشکیی سووری-ئەمریکی، گرووپی تیرۆریستیی داعش لەماوەی شەڕ وپێکدادانەکان لە سووریا زیاتر لە١٦٠ جار گازی ژەهراوی یان خنکێنەری وەک سارین، کلۆر یان خەردەلی بەکارهێناوە....

کۆتایی کورتە نامە/310